=KTML_Bold=حەمەسووری کڵاوقوت:=KTML_End= ناوی حەمەسوور کوڕی عەلی کوڕی ئەبوبەکرە لەساڵی (1890ز)دا لەگوندی (شەشۆ)ی ناوچەی شارباژێڕ هاتۆتە دونیاوە. دایکی ناوی (حەنیفە محەمەد)ە. هەر بەمناڵی دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە. (سۆفی شەریف) ناوێک باوکی (مەلا کەریمی سورداش) بردوویەتیە لای خۆی و، دواتر بردوویانە بۆ لای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە، ئەویش لای خۆی کردوویەتیە شوان و هاوکات ئیشوکاری ماڵ و تەکیەی پێ کردووە، دواتر بۆتە موریدی. هەرچەندە خوێندەواری نەبووە، بەڵام زۆر زیرەک و وریا و بیرتیژ و چالاک بووە و سەری لەکاروباری تەریقەت و دنیا دەرچووە. لەپاش مردنی شێخەکەی لەساڵی (1942ز)دا، بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ (مامە ڕەزا)ی برای شێخ لەسەر میراتگری جێگرتنەوەی شێخ و ڕێبەریکردنی (هەقە)، گوندی (شەدەڵە)ی جێهێشتووە و، دواتر لەگەڵ موریدەکانیدا لەگوندی (کڵاوقوت)ی ناوچەی (شوان)ی #گەرمیان# گیرساوەتەوە و، بەگشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون. حەمەسوور دەستی شیعریشی هەبووە، لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چوار ژنی هێناوە، بەهۆی ڕێگریکردنی لەمناڵبوون، وەکو بیروباوەڕی خۆی هیچ وەچەیەکی نەبووە! لەڕۆژی (4/12/1986ز) کۆچی دوایی کردووە.[1]
سەرچاوەی وێنەکە: فەیسبووکی قەیس قەرەداخی
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,499 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!