جۆرەکانی مزگەوت
ئەندازیار دانا شێخ سەڵاحەدین بەرزنجی
#17-08-2023#
- مزگەوتەکان دابەش دەبن بۆ سێ جۆر ئەمانیش، مزگەوتی نوێژگە (مسجد) و مزگەوتی هەینی (الجامع ) و مزگەوتی چەژن (العید) :
1- نوێژگە (مسجد) : ئەم جۆرە مزگەوتە خزمەتی ئایینی پێشکەش دەکات لەسەر ئاستی کۆڵان، وە تیایدا پێنج نوێژە فەرز و سونەتەکانی ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت ، و دووری ماڵ بۆ ئەم جۆرە مزگەوتە 250مەترە. (بە مەبەستی ئەوەی هەر موسوڵمانێک (نێر سەروی 15 ساڵ) بتوانێت پێنج فەرزە نوێژەکانی ڕۆژانە بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن، بەپێی ڕێنماییەکانی ئایینی)
2- مزگەوتی هەینی (الجامع): خزمەتی ئایینی پێشکەش بە دانیشتووان دەکات لەسەر ئاستی گەرەک، تیایدا جگە لە پێنج نوێژە فەرز و سونەتەکانی ڕۆژانە نوێژ و وتاری ڕۆژی هەینیش ئەنجام دەدرێت. دووری ماڵ بۆ ئەم جۆرە مزگەوتە 500مەترە. (بەمەبەستی ئەوەی زۆرترین موسڵمانان لە ساتی وتاری هەینی کۆببنەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی ئایینی)
3- مزگەوتی چەژن (مسجد العید/مصلی): خزمەتی ئایینی پێشکەش دەکات لەسەر ئاستی شار یاخود کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، تیایدا جگە لە نوێژەکانی فەرز و سونەتی ڕۆژانە و نوێژ و وتاری ڕۆژی هەینی نوێژ و وتاری ڕۆژی چەژنیشی تیایدا ئەنجام دەدرێت. [1]
توجه: Kurdipedia می خواهید برای جمع آوری "همه" لغات کردی و عبارات از تمام لهجه ها، لطفا کمک Kurdipedia ...
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,415 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!