سەلام عومەر ساڵی 1967 لە قەڵادزێ لەدایکبووی، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەوێ تەواو کردووە، دواتر لەساڵی 1986 لەگەڵ بنەماڵەی دەچێتە هەولێر و تاوەکوو ئێستا هەر لەو شارە ژیان تێپەڕ دەکات، لە ساڵی 1998 هاوسەرگیریی کردووە و ئێستا خاوەنی سێ منداڵە،
بەرهەمەکانی:
1 /#ناڵەی چیا.. پەنایەک بۆ تاشەکان# 2008
2/دڵۆپە 2012
3/#چراکان ناکوژێنەوە# 2008
4/#سمە جاویدان# 2014
5/#جن بۆ خۆیم دەبا# 2018
6/#هێلانەیەک لە پەشمەک# 2019
7/ #لەقینی بەردەکان# 2020
دڵم وەک هەڵۆی بەرزەفڕ
تەنیا لوتکەکان دەناسێ
لەهەر شوێنێ سەنگەر هەبێ
خۆی بەوێدا هەڵدەواسێ
٭٭٭٭٭
چاوم تینووی ئازادییە
بۆیە لە بەرزیدا دەفڕم
دایکی شەهید لە هەرکوێبێ
بەشاپەڕ فرمێسکی دەسڕم
٭٭٭٭٭
هەڵۆیەکی بەرزەفڕم و
هاوڕێی کەسانی بوێرم
لانەم لەسەر لوتکەدایە
بۆیە عاشقی تاوێرم. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,727 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!