خواردنێکی زۆر خۆشی وەرزی سەرمایە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. دۆینە یان ترخێنە کە لە زۆر ناوچەی دیکەی کوردستاندا بەکاری دێنن، دەستەخۆشکی شەلەمە، ئەم دوانە وەک دوو خواردن هەمیشە پێکەوەن. دۆینە و شەلەم. پێکەوە بەرهەم دەهێندرێن و ئامادە دەکرێن و وەک یەک درووست دەکرێن و لە یەک وەرزیشدا دەخورێن. دۆینە تۆزێک سادەترە و تەنیا بە گەنمی کوڵاوی کوتراوی هاڕدراو لەگەڵ دۆدا دەیترشێنن و خۆشەی دەکەن و دوایە لەسەر پوونگ وشکی دەکەنەوە، بەڵام شەلەم گیای تێدەکرێ. ئەم دوو خواردنە بێجگە لەوەی کە بۆ وەرزی سەرما زۆر باشن و مرۆڤ بە خواردنیان گەرم دەبێتەوە، وەک دەرمانی هەڵامەت و پەتا و سەرماخواردووی بەکار دێن. دۆینە ئەگەر زۆر بە خەستی درووست بکرێت و لەگەڵ ڕۆنی خۆمانە بیخۆن پێی دەڵێن گونێنە و ڕۆن و بە لێنراویش پێی دەڵین دۆینە کوردی.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 29,345 گل سئرکریائە(دێینە)