ئەردەڵان عەبدوڵڵا سدیق
ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی لەدایک بووم.
شێوازەرەکانی هەورامی، سۆرانی بەنووسین و خوێندنەوە دەزانم.
زمانی عەرەبی و ئەڵمانی بە نووسین و خوێندنەوە دەزانم
خاوەنی 20 کتێبم، لەبواری ئەدەب و فکر و سیاسەت، بابەت دەنووسم، هەروەها لە زمانەکانی ئەڵمانیی وعەرەبیش، کتێب و وتارم وەرگێڕاوە.
لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردیەکان، وتاری فکرییو سیاسیی و ئەدەبیم نووسیوە.
ماوەی 16 ساڵ لە ئەڵمانیا ژیاوم،
لە ساڵی 2014 ەوە گەڕاومەتەوە کوردستان. لە ئێستادا لە سلێمانی دادەنیشم و لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، دەستەی نووسەرانم.
بەرهەمەکانی نووسەر:
1. ژنە مۆدێرنەکە. کۆمەڵە چیرۆک. کتێبخانەی سۆران. هەولێر.2004
2. چەند دێرێک لەسەر ولیەم ڕایش، وەرگێرانی لەئەڵمانییەوە، ژیاننامە. دەزگای سەردەم.2006
3. جەنگی ناوخۆی ئیسپانیا. بزاڤی ڕۆشنبیری سلێمانی..2006
4. فەرەنسییە ڕۆمانسییەکان. ڕۆمان دەزگای ئاوێنە.2008
5. چین زلهێزی نوێی جیهان. لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی، سیاسیی، ئابووری وڵاتی چینە دەزگای ئاراس. 2010/
6. دۆستیۆڤسکی لە قوومارچیەکەوە بۆ پێخەمبەرێکی گەورەی ئەدەب. لێکۆڵینەوەی ئەدەبی. دەزگای سەردەم. 2011
7. فاشیزم لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا. لێکۆلینەوەی سیاسیی ومێژوویی لەبارەی چەمکی فاشیزم. دەزگای ئاراس. 2012
8. خۆشەویستێکی ترسناک. هاروکی مۆراکامی، وەرگێرانی لەئەڵمانییەوە. ڕۆمان. دەزگای سەردەم 2012
9. لەبارەی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە. هاشم ساڵح. وەرگێرانی لەعەرەبییەوە. دەزگای سەردەم. 2012
10. جەوهەری مرۆڤ. ئەریک فرۆم. وەرگێرانی لەعەرەبییەوە. دەزگای موکریان. 2013.
11. گەشتێک بەناو کولتووری ژاپۆنیدا. لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیی و مێژووییە لەبارەی وڵاتی ژاپۆن. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی. 2013.
12. سۆناتای لە خاچ دراو. تۆلستۆی. ڕۆمان. وەرگێرانی لەئەڵمانییەوە. خانەی وەرگێران.
13. سەفەرنامەی نیبور لەسەدەی هەژدەدا بۆ عێراق و کوردستان. سەفەرنامە. وەرگێڕانی لە عەرەبی و ئەڵمانییەوە. دەزگای موکریان. هەولێر.2013
14. دیالۆگ لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. کۆمەڵێک چاوپێکەوتن و دیداری فکری و ئەدەبییە، لە ساڵی 2013 لە دەزگای سەردەم چاپکراوە.
15. پیراندللۆ. چەند دێرێک لەبارەی شاعیر و چیرۆکنووس و شانۆنووسی ئیتالی/نوسینی: عوض شعبان/ وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە. دەزگای سەردەم 2014
16. تاوانەکەی کۆلینی، فێردینارد ڤۆن شیراخ. ڕۆمان. وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە. دەزگای سەردەم.2015
17. جەژنەکەی کۆکوڤیل. ئەمیل زۆلا. وەرگێرانی لەئەڵمانییەوە. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. 2018.
18. ڕازی هۆرامی. کۆمەڵێک کورتە چیرۆک بە شێوەزاری هۆرامی. 2018
19.نەجیب مەحفوز، ، ، پیاوێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا. چاپی یەکەم. دەزگای ئایدیا. 2019
20. ڕوسیا و خەونی گەڕانەوەی زلهێزی. لێکۆڵینەوەیەکی ئابووریی و سیاسیی و مێژووییە لەبارەی ڕوسیاوە. ئێستا (2019)چاپ نەبووە. [1]