نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە 21ی 3ی 1981 لە گوندی پیران سەر بە شاری #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.. سەرەتای چالاکیی نووسینەکانی لە ئەنجومەنی ئەدەبی گوندی نێ (پێنج کیلۆمیتری شاری مەریوان دەست پێکرد. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە گوندی نێ و دواناوەندی لە شاری مەریوان تێپەڕاند. بە هۆی چالاکیی سیاسیی و گیران و بەند کرانی لە زینداندا لە قوتابخانە دەرکراو دواتر ساڵی 2003، لە ئێران هاتە دەرەوە و لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چالاکییە فەرهەنگیی و سیاسییەکانی خۆی درێژە دا. ماوەی دووساڵ وەک سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە گۆڤاری لاوان، بڵاوکراوەی فەرمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاری کردوە. ماوەی ساڵێک پیشکەشکاری بەرنامەی لاوان لە تیشک تی ڤی بوە. ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەدەبی و فەرهەنگیی هاوچەرخ بوە کە تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچوە (شاری کۆیە، باشووری کوردستان. لە دەستەی دامەزرێنەرانی ناوەندی فەرهەنگی و هونەری وێژان بوە. هەنووکە لە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی ئاڵمان دا، نیشتەجێیە.. ئەندامی ڕێکخراوی پێنی کوردییە و هەروەها ئەندامی کانوونی نووسەرانی کوردستانی ئێرانە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 12,844 گل سئرکریائە(دێینە)