ئاوات عەبدولغەفور حسێن ئەحمەد
ساڵی 1947 لە #خانەقین# لەدایکبووە، لە ساڵی 1961یەکەوە چۆتە ڕیزی خەباتی پیشەیی و سیاسیی کوردایەتییەوە. هەر لەسەر خەباتی پیشەیی خوێندکاران لەلایەن ڕژێمی عیراقەوە دەستگیرکراوە، پاش چەند مانگێک لە دەستی پۆلیس هەڵدێ و پەیوەندیی دەکات بە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانە. ساڵی 1975 دوای ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکان دەچێتە ئێران و ساڵی 1976 حکومەتی شای ئێران لەگەڵ خاڵە شەهاب و هاورێکانی تەسلیمی بەعسیان دەکاتەوە.
ساڵی 1979 بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و جارێکی تر پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە. ساڵی 1980 دەچێتە دیمەشق و لەوێ دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی و شۆرشی نوێ و بەو هۆیەوە دۆستایەتی لەگەڵ ئۆجەلان دەکات. لە قۆناغی جیاجیادا چەندین بەرپرسیاریی لەناو حزب و شۆرش، دوای ڕاپەرینیش، لەناو حکومەتی هەرێمدا وەرگرتووە. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بووە.
لە 12-03-2015 کۆچی دوایی کرد.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,115 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!