وتەبێژی ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتو ئاشکرایدەکات لەپاش ساڵی 2003ەوە کردەوەی "تیرۆریستی" و تەقینەوە بەرۆکی قەزاکەیانی بەرنەداوه و بەهۆیەوە لەکوشتندا کورد و لەبرینداربوندا تورکمان پشکی شێری بەرکەوتوە.
ئاودێر محەمەد، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتو، سەباح جومعە، ئەمڕۆ، یەکشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، "لەپاش ساڵی 2003 وە دۆخی ئەمنی لەدوزخورماتو تێکچوە و سالانێکە کوشتن و کردوەی تیرۆریستی بەرۆکی قەزاکەیانی بەرنەداوە".
وتیشی، بەپێی ئەو ئامارانەی لای ئێمەیە لەماوەی نێوان ساڵانی 2003 تا 2013 بەهۆی کردەوە "تیرۆریستیەکانەوە" زیاتر لە 550 هاوڵاتی کوژراوان، ئەمە جگە لەبرینداربونی سەدانی دیکە.
وتەبێژەکەی ئەنجومەن ئاشکراشیکرد، زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەنەتەوەی کوردن و زۆرینەی ئەوانەش کە برینداربون لەنەتەوەی تورکمانن.
- 11-08-2013
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,967 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!