خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری هەشت مانگی ڕابردووی ڕوداوەکانی هاتووچۆی ڕایگەیاند و تێیدا هاتووە کە 831 ڕووداوی هاتووچۆ، بووەتەهۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزار کەس.
ئازاد تاها بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک تایبەت بەخەندانی ڕاگەیاند : لە هەشت مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 831 ڕوداوی هاتووچۆ ڕویداروە و دوو هەزار و 998 کەسیش بونەتە قوربانی.
ئازاد تاها ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆربەی ئەو ڕووداوانە لە (دهۆک و زاخۆ و شێخان و ئامێدی و فیشخابوور) ڕویانداوە و لە ئەنجامیشدا 171 کەس گیانیان لەدەست داوەو 2827 کەسیش برینداربوونە.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی دهۆک ئاماژە بەوەشکرد کە هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوانە، خراپیی ڕێگای هاتووچۆ و لاوازی ئاستی هۆشیاری شوفێراو بووە لە کاتی لێ خورینی ئوتومبێلەکانیان.
- 09-10-2013
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,910 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!