- لەبەردەم زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی، بەشێک لەفەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی گردبونەوەیکیان ئەنجامداوەو داوایان لە کاربەدەستانی هەرێم و عێراق کرد کە موچەکانیان بدەنێ، کە ئێستا لێپرسراوانی هەردولا لە کۆڕبەندی ساڵانەی زانکۆی ئەمریکی ئامادەن.
- لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوە لە ناوچەی ئەبوو سەیدای سەر بە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە، کۆمەڵێک چەکدار پاسێکی نەفەر هەڵگر ڕادەگرن کە 12 دەروێشی کەسنەزانی تێدابووە، سەرجەمیان دەکوژن.
- لە خۆرئاوای کوردستان و لە شاری قامیشلۆ، بە شێوەیەکی فەرمی پۆلیسی هاتوچۆ دەست بەکار بوو.
- لەچەند ڕووداوی جیاواز لە پارێزگای موسڵ شەش پۆلیس کوژران.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 12,593 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!