ماوەیەکە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە چەند وەزیر و بەرپرسێکی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی درێژ لە هۆتێل ماونەتەوە و ڕۆژانە بڕە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و تا کاتی دابینکردنی خانوو و شوێنی مانەوە بۆ وەزیران و ئەو بەرپرسانەی حکومەت کە لە شوێنەکانی دیکەوە هاتوونەتە هەولێر، ئەرکی نووسینگەی ئێمە بووە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەو بەڕێزانە بە شێوەیەکی کاتی و تا ئامادەبوونی شوێنی مانەوەیان لە هۆتێلەکان بحەوێنینەوە، بۆیە چەند ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیان وەک میوانی ئاساییی حکوومەت لە هۆتێل ماونەتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە گوایە ڕۆژانە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ مانەوەیان خەرج کرابێت.
شێرزاد ئازاد سولتان
بەرپرسی نووسینگەی پرۆتۆکۆل
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
25ی ئابی 2014
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,053 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!