نوچە: #هەولێر#
ماڵپەڕێکی کوردەکانی ڕۆژهەڵڵات بە ناوی (شۆڕشی نوێ) بڵاوی کردەوە، کە تا ئێستا 412 کەس لە کوردە ڕۆژهەڵڵاتییەکانی ناو ڕێکخراوە توندڕەوە تەکفیرییەکان کوژراون.
ماڵپەڕەکە بڵاوی کردۆتەوە، کە بە گوێرەی زانیارییەکانی بەردەستیان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا 549 هاوڵاتی ئێرانی لەناو ڕیزەکانی ئەلقاعیدەدا کوژراون، کە زۆرینەیان کوردبوون و بریتی بوون لە 412 کەس.
ماڵپەڕەکە ئەوەیشی بڵاو کردۆتەوە، کە ئەو کوردانە لە ساڵانی ڕابردوو لە وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و چیچان و عێراق و سوریا کوژراون.
یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوی قاعیدە بە ماڵپەڕەکەی وتووە “ئەم موجاهیدانە لە شەڕ دژ بە سیکۆلاریزم و داگیرکەرانی بیانی و بێ ئیمانەکانی ناوچە گیانیان لە دەست داوە و لەئێستادا دەیان هاوڵاتی دیکە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لەناو ڕیزەکانماندان”.
بڵاو بوونەوەی ئەو ئامارەی کوژراوانی کوردی ڕۆژهەڵڵاتی ناو ڕێکخراوە تەکفیرییەکان لە کاتێکدایە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لایەنگرانی #داعش# لە ناو شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵڵاتی کوردستان، دەستیان بە چالاکی کردبوو بۆ پشتیوانیکردن لە داعش.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,026 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!