ناوی تەواو: خەسرۆ هادی سمایل تەها
ناسراوە بە: خەسرۆ شێرە
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1957#
شوێنی لەدایک بوون: #هەولێر# گەڕەکی تەیراوە
عەشیرەت: سنجاوی
ئاستی خوێندن: دەرچووی ناوەندی
باری خێزان: خێزاندار
ناوی مندالەکان: ڕامێن داهێن ڕاهێن ڕەهەند
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن: 1978 لە ڕێگای شەهید (کەریم ڕەسوڵ)
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە: 1981
وەک کادری سیاسی لە سنووری مەڵبەندی 3ی هەولێر درێژەی بە خەبات داوە.
لە ساڵی 1991 بۆ 1992 دەکرێتە ئەندامی کۆمیتەی #مەخموور#
لە ساڵی 1992 ئەندامی کۆنگرەی (1) ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەبێت.
لە ساڵی 1992 بە هەلبژاردن دەبێتە بەرپرسی کۆمیتەی (4) ی ڕێکخستن، لەم هەلبژاردنە یەکەم دەنگ بەدەست دێنێ.
لە ساڵی 1993 لە فەوجی دووی پاراستنی هەولێر دەکرێتە ڕائید بەرپرسی بەشی ئیدارە دەبێت.
لە ساڵی 1994دەکرێ بە کارگێڕی مەڵبەندی موسڵ #ئاکرێ# و لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت.
لە ساڵی 1995دەکرێ بە کارگێڕی مەڵبەندی 3ی هەولێر و سەرپەرشتیاری کۆمیتەکانی کۆیە و #تەقتەق#.
لە ساڵی 1996 وەک کارگێڕی مەڵبەند بەرپرسی ئیدارەی مەڵبەند دەگرێتە ئەستۆ.
لە ساڵی 1997 وێرای لێپرسراویەتی بەشی ئیدارە ی مەڵبەندی (3) سەرپەرشتیاری ڕێکخستنە نهێنییەکانی شاری هەولێر دەکات.
لە ساڵی 1997دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن وسەرپەرشتیاری ڕێکخستنە نهێنییەکانی هەولێر،
لە کۆنفرانسی ساڵی 1999بە جێگری مەڵبەندی (3) ی هەولێر هەلدەبژێردرێت.
هەرلە هەمان ساڵدا 1999 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت لە لێژنەی ئاشتی (pmf)
لە ساڵی 2001 لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی بەئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی هەلدەبژێرێت.
لە ساڵی 2002 دەکرێتە لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی ڕێکخستنی یەکێتی لە کۆیە،
لە ساڵی 2003لەگەڵ هەئیەی سەرکردایەتی هەولێر بەڕێزان (عەدنان موفتی، #سەعدی ئەحمەد پیرە#، شەهید شاخەوان) دەگەرێنەوە هەولێر ئەرکی لێپرسراوی ڕێکخستنی مەڵبەندی (3) هەولێری پێ دەسپێردرێت.
ڕۆژو مانگ وساڵی شەهید بوون: #01-02-2004#
شوێنی شەهید بوون: بارەگای مەڵبەندی 3ی