رۆژنیوز ئارێز گەرمیانی
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لەقەزای دەربەندیخان توندوتیژییەکان ڕووی لە کەمبونەوە کردوە و، هەندێ حاڵەتیش هەن لە ساڵانی ڕابردوو بونه، بەڵام ئەمساڵ دوبارە نەبوونەتەوە.
نەقیب شەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە (رۆژنیوز)ی ڕاگەیاند:" لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تەنها 68 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 51 حاڵەت چارەسەرکراوە و 17 حاڵەتیشیی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە".
وتیشی:" ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەک حاڵەتی خۆسوتان، خۆکوشتن، کوشتنی ژنان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تۆمار نەکراوە و، ئەو حاڵەتانەی لای ئێمە تۆمارکراون، سەرچاوەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نێوان هاوسەرەکان و خوشک، براکان، خێزان و دراوسێکان".
رونیشکردەوە " بە شێوەیەکی گشتی ڕێِژەی توندوتیژی لە قەزای دەربەندیخان کەمی کردووە و ساڵی ڕابردوو 79 حاڵەت هەبووە ئەمساڵ بووەتە 68".