لەوەڵامی پەرلەمانتارێکدا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی ئه و نەوتە ئاشکرادەکات کە مانگی ئازاری ڕابردو لەرێی تانکەر و بۆرییەوە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم کراون، جگە لەرونکردنەوەی دەربارەی ئه و بڕە نەوتانەی دەدرێتە کۆمپانیاکان.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: لەچەند نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سۆران عومەر وێنەیەکی بۆ ئاوێنەنیوز ناردوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕونکردنەوەی لەسەر ئه و بڕە نەوتە داوە کە مانگی ئازاری ڕابردو ڕەوانەی دەرەوە کراوە و بەمجۆرەیە:
8.800.000 بەرمیل ڕادەستی سۆمۆ کراوە.
3.000.000 بەرمیل دراوە به و کۆمپانیایانەی پێشەکی پارەیان داوە.
نزیکەی 400.000 تەن دراوە بەکۆمپانیا ناوخۆییەکان بەرامبەر دابینکردنی سوتەمەنی بۆ کارەبا.
- 05-06-2015
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 13,075 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!