گوندی قەیتول لە مێژوودا، پایتەختی میرنشینی زەنگەنە بووە، لە هەردەی زەنگەنە و دەکەویتە ناوچەی #گەرمیان#ەوە،گوندیکی گەورە بوو بەر لە ئەنفالستان و دۆزەخەکەی،سەربە شارەدێی#قادرکەرەم#ی#کەرکووک#ە، (65)کم لەشاری (کەرکووک)ەوە دورە دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی کەرکووک و دانیشتوانەکەی لە هۆزی زەنگەنەن گوندی قەیتول سنورێکی فراوانی هەیە هاوسنورە لەگەل ئەم گوندانە لە باکورەوە (کەریمەجەل. زالیاو. پونگەڵە. ئاوە بۆرەکە) تیرەکانی هۆزی جافن دۆستایەتیەکی پتەویان لەگەل دانیشتوانی قەیتولدا هەیە لە باشوری قەیتولەوە گوندەکانی(ژاڵە. گەڕاوی. هەڕێنە) دانیشتوانی ئەم گوندانەش لە هۆزی زەنگەنەن و خزمایەتیەکی تێکەڵاوی لە نێوانیاندا هەیە،.گوندی قەیتول لە ساڵی (1988)پێش شاڵاوی ئەنفال (285)خیزانی تیا دەژیا دانیشتوانەکەی بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاودیری و ئاژەڵداری و باخ وباخات بووە. ئەم گوندە (151) هاوڵاتی لە دانیشتوانەکەی ئەنفال کراوە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 8,816 گل سئرکریائە(دێینە)