نووسینی: سەعید سەنەندەجی
گوندی قاڕنێ یەکێک لە دێهاتەکانی خاکی کوردستانە کە بە پێی دابەشکردنی وڵات لە ئێران دا، ئەم گوندە لە باری ئیدارییەوە سەر بە شاری نەغەدە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەژمێردرێت. ڕێکەوتی 2ی سێپتامبری 1979ی زایینی (11ی شهریور 1358ی هەتاوی)، ئەم گوندە کەوتە لە لایەن کاربەدەستانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەمارۆ درا و خەڵکی سیویل و بێ تاوانی دانیشتووی ئەم گوندە بە دەستی ناردراوانی حکومەتی ئێران کوژران. کارەساتی دڵتەزێنی تونا کردنی کورد لە قاڕنێ تەنیا بە کوشتنی ئەوان کۆتایی پێ نەهات، بەڵکوو کاربەدەستانی حکومەتی پاش کردنی جەنایەتەکە، تەنانەت بەزەییان بە تەرمی قوربانییەکانیش دا نەهات و بە چەقۆ و کێرد، سەری گیانبەختکراوەکانیان لە لەشیان جیا کردنەوە. [1]
دانلود کتاب: تونا کردن و قڕکردنی ڕەگەزی کورد لە گوندی قاڕنێ،
تعداد دانلود:
859 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,523 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!