ساڵی 1884 لەدایکبووە. ساڵی 1906 پلەی یوزباشی (نەقیب)ی پێبەخشراوە. لە ساڵی 1920 کراوەتە سەرۆک ئەرکانی شەڕ لە سووریا و لەشکرێکی 100 هەزار کەسی پێکهێناوە.
یوسف ئەلعەزەمە ماوەی 2 ساڵ لە ئەڵمانیا خولی سەربازیی بینیوە، ئەلعەزەمە 5 زمانی زانیوە کە یەکێکیان کوردی بووە. لە مەیسەلون (28 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شام) شەڕی لە دژی سوپای فەرەنسا کردووە.
یەکەمین وەزیری بەرگریی سووریا بووە کە لە مەیدانی جەنگدا لە 24-07-1920دا کوژراوە. ئەلعەزەمە لە سەرەمەرگدا تەنیا یەک داواکاری لە هاوڕێکانی هەبووە و پێیگوتوون "لەیلای کچم ئەمانەتی ئێوە بێ".
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,934 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!