لەساڵی(1965) لەشاری #خورماتوو# لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەوشارە تەواوکردووە، دواتر لەزانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب-بەشی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، هاوکات شەهید کەسێکی بنەڕەتی ڕێکخستنەکانی ی، ن، ک دەبێت لەناو شاری خورماتوو، بەلام بەهۆی ئاشکرابوونی تۆڕی ڕێکخستنەکانی ئەوشارە لەسالانی(1984-1985)و گەڕانی پیاوانی ڕژێم بەدوای شەهید دڵشادو هاوڕێکانیدا، کاکە دڵشاد دەست لەخوێندن هەڵدەگرێت و پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات لەسنووری تیپی(51)ی #گەرمیان#، هەرچەندە زۆر هەوڵی لەگەڵ دەدەن کە واز لەسیاسەت بهێنێت و درێژە بەخوێندن بدات، بەلام ئەو سووردەبێت لەسەر بیروباوەڕەکەی.
بنەماڵەکەی شەهید دڵشاد یەکێکە لەبنەماڵە ناودارەکانی شاری خورماتوو، تەنانەت لەناو تورکمان و عەرەب و سەرجەم نەتەوەکانی ئەو دەڤەرە زۆر بەحورمەتەوە باسیان لێوەدەکرێت، باوکی شەهید دڵشاد (حاجی عەبدولکەریم سەفەر ئاغا) یەکێک بووە لەکەسە شۆڕشگێرو ناودارەکانی شاری خورماتوو و بەبەردەوامی دانەبڕاون لەخەبات و بەشداریکردن لەشۆڕشەکانی کورد، کاکە دڵشاد-یش لەسەر هەمان بیروباوەڕ بووەو پیاوێکی تێکۆشەرو کادرێکی هەڵسوڕاو بەئەزموون و بەتواناو کارگێڕی مەڵبەندی (16)ی ڕێکخستنی حەمرینی ی.ن.ک و کەسایەتییەکی ناسراوی شاری خورماتوو و سنووری گەرمیان بووە بەگشتیی، جوامێرو ئازاو چاونەترس و بەبەردەوامیش لەهەوڵداندا بوو بۆ خزمەتکردنی دەڤەرەکەی بە(کوردو تورکمان و عەرەب)ەوە بەبێ جیاوازی و زۆربەی کاتەکانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی خەڵکی شاری خورماتوو بەگشتیی و سنووری مەڵبەندی حەمرین بەتایبەتی.
بەداخەوە لەسەعات(7:25)ی ئێوارەی ڕۆژی(03-06-2008)و لەنزیک گۆڕستانی گەورەی شاری خورماتوو، لەگەڵ کاکە ناسیح موسای هاوڕێی بەدەستی ناحەزانی دیموکراسی تیرۆرو شەهیدکران.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,610 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!