بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژێ پێنج شەمەوە تا دووشەمە لە شاری پێرانشار 19 کەس دەسبەسەر کراون
بەپێی هەواڵە کە ئەم کەسانە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە دایرەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراون.لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی مەزهەبی بەرچاو دەکەون.
مامۆستا مەلا ڕەزا داوردان،بەر پرسی مەدرسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشاردا، یەک لەو دەستبەسەر کراوانەیە.کە هێزە کانی ئیتلاعات لە دوای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرگرتن بە سەر هەنێک کەلو پەلی شەخسیدا، دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر لەو پەیوەندیەدا لە سەرەتای ئەم حەوتوەدا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئومێد قوڕەیشی و ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر دەکرێن و هەناردەی ورمێ دەکرێن.
شایانی باسە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زۆرترین قۆڵبەستکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن ئیتلاعاتەوە تۆمار کرا، بەڵام پێی دەچێیت لە مانگی گەلاوێژدا چاوەڕووانی دەستبەری زیاتر و ترساندو وکوشتنی زیاتر و زیاتر بین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-07-2016