بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ 27ی مانگی جولای، شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کرایە ئامانج و لەئەنجامدا زیاتر لە 200 هاوڵاتی شەهیدو برینداربوون.
ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوخەمی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەینو لەوەش دڵنیاین کە تیرۆریستان لەبەرامبەر ئیرادەی پۆلاینی خەڵکی ئازادیخوازی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان چۆک دادەدەنو ئەو جۆرە کردەوە نامرۆڤانەو تیرۆریستییانە کاریگەریی لەسەر ورەی بەرزی خەڵکو شەڕڤانان نابێت.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەینو هیوا زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
27-07-2016
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,318 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!