راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
بۆ بەڕێز / سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
بابەت / ڕوونکردنەوە
هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە هێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ماوەیەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە چەند چەکدارێکی نامۆ جموجوڵیان هەیە لە سنورەکەدا و دەبینرێن، دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو چاودێریکردن، بەسەرپەرشتی و ڕێنمایی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هەڵسان بە کێوماڵکردنی سنورەکە، ئەوەبوو لە ڕۆژی 19-11-2016 لە نزیک ڕووباری سیروان و گوندی بۆین، چەند چەکدارێک دەبینرێ و ڕوبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارەکاندا ڕوودەدات، لە ئەنجامدا دەست بەسەر شوێنی حەشارگەکەیاندا دەگیرێ و چەند تیرۆریستێک دەکوژرێن و برینداردەکرێن و دەست بەسەر چەندین پارچە چەک و بەڵگەنامەدا دەگیرێ و تەرمی تیرۆریستێک دەکەوێتە بەردەستی هێزەکانی ئاسایش، لەو هەڵمەتەی هێزەکانی ئاسایشدا سێ کارمەندی ئاسایش بریندار دەبن، خۆشبەختانە باری تەندروستیان جێگیرە.
لێرەوە بەباشی دەزانین وێڕا دەستخۆشی و ماندوو نەناسی لە هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور و هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی پارێزگا و دەزگاکانی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید و هاوڵاتیانی خۆشەویست بکەین کە هاوکار و هەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش بوون لەو هەڵمەتەدا، دووبارە سوپاسیان دەکەین، هەروەها دڵنیایی دەدەینە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە هێزەکانی ئاسایش لە بەدواداچوون و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە دەست تیرۆریستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەردەوام دەبین و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم گروپە بەبەڵگەوە بڵاودەکەینەوە، لەگەڵ ڕێزماندا.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
22-11-2016
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 11,413 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!