دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لەڕووی بەرهەمی خۆماڵی هێلکە و مریشکەوە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و دەتوانێ لە80%ی پێداویستی ناوخۆ دابین بکات.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "هەرێمی کوردستان لەڕووی بەرهەمهێنانی هێلکە گەیشتووەتە خوددابینکاری، لەبەر زۆری بەرهەمەکەش بۆ چەندین پارێزگای دیکەی عێراق هەناردەی دەکەن".
وەزیری کشتوکاڵ، وتیشی "رێگە نادەین هیچ کەسێک بەبێ باج و گومرگ بەرهەم بهێنێتە نێو کوردستان".
عەبدولستار مەجید، ئاماژەی بەوەشکرد" لەڕووی پەلەوەرو مریشکیشەوە هەرێمی کوردستان 80% ی پێداویستی نێوخۆ دابین دەکات، ئەگەر بۆ پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووریش هەناردە نەکرێت، ڕێژەکە دەگاتە 100%.
- 21-12-2016
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,858 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!