#وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق# ڕایگەیاند، کە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ڕۆژئاوای #موسڵ# ئاوارەبوون گەیشتووەتە 700 هەزار کەس.
ئەمڕۆ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەی هاوڵاتییە ئاوارەبووەکانی ڕۆژئاوای موسڵ-ی ئاشکراکرد.
وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە، کە ژمارەی ئاوارەکانی ئەو بەشەی موسڵ گەیشتووەتە 700 هەزار کەس و بە پێویستیشی دەزانێت، کە وەزارەتەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ژیان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکانی ڕۆژئاوای موسڵ.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە 17-10-2016 ەوە دەستیپێکردووە بەردەوامی هەیە.
ئێستا تاکە شوێنی موسڵ، کە لەدەستی چەتەکانی داعش-دا بێت بەشێکی گەڕەکی موسڵی کۆن-ە، کە گەڕەکیکی گەورەیە و بە شاری موسڵی کۆن ناسراوە، بەڵام هاوڵاتییەکی مەدەنی زۆر لەو ناوچەیەدا هەیە، هیزە عێراقییەکانیش بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئۆپەراسیۆنەکە بە هێواشی بەرێوەدەبەن.
ڕۆژنیوز
21-06-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,491 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!