بەپێی داتاکانی پەیوەست بە گواستنەوەی دەریایی، هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشتدا ڕۆژانە 520 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکات.
ئەو داتا نوێیانە، کە لە سەرچاوە پیشەسازییەکانەوە وەرگیراون، ئاشکرای دەکەن، ئاستی هەناردەکاری نەوت لە باشووری عێراق لەم مانگەدا دابەزیوە بۆ ڕۆژانە سێ ملیۆن و 150 هەزار بەرمیل کە 80 هەزار بەرمیل کەمترە لە ئاستی هەناردەکاری لە مانگی شەشدا.
دابەزینی هەناردەکاری نەوتی عێراق وەک هەوڵی بەرپرسانی نەوتی عێراق بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان پەیوەست بە ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان.
بەپێی ئەو داتایانە، هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لەم مانگەدا ڕۆژانە 520 هەزار بەرمیل بووە، کە 20 هەزار کەمترە لە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حەوتدا.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک، عێراق لەسەریەتی ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتی خۆی کەمبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە ڕێژەی لە 29% پابەند بووە بە بەڵێنەکانی.
17-08-2017