بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ 29ی خەرمانانی ساڵی 1396ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ناوبەری #مەهاباد# #ورمێ# لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان ڕاوەستان.
ئەم کاسبکارە کوردە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا وهەموو کەلوپەلەکانی ناوماشێنەکەی کە بریتی بوو لە پۆشاک وجلوبەرگ وکەرەستەی خۆجوانکردن لەگەڵ ماشێنەکەی دەستیان بەسەردا گیرا.
لەلایەکی ترەوە، لەڕێگەی ناوبەری شارەکانی مەهاباد میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ماشێنێکی کاسبکارێکی کورد لەجۆری نەیسان پێشی پێگیرا کەلووپەلی نێو ماشێنەکە کەهی چێشتخانە بوو دەستی بەسەردا گیرا.
هەروەها بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کاسبکارە دەسبەسەرکرا وماشێنەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
20-09-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 5,408 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!