ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە#، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاریی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە دەڤەری #بارزان# ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان دژی سوپای تورک لە دەڤەری بارزان و چەلێی بڵاوکردەوە و کوژرانی 15 سەربازی تورکی ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی 27ی ئەیلول هەوڵیدا سنووری باشوری کوردستان ببەزێنێت و لە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، کاتژمێڕ 05:00ی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان دەستێوەردانی دۆخەکەیان کرد، پاشان شەڕێکی سەخت ڕوویدا، یەکینەیەکی دیکەی سوپای تورک هەوڵیدا لە گردی کۆردینەوە بەرەو خوارەوە بێت، گەریلاکانمان لە بەرامبەر ئەوانیشدا چالاکییان ئەنجامدا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا، گەریلاکان لە چەلێ و شەمزینانی سەربە جولەمێرگ دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، ڕۆژی 25ی ئەیلول کاتژمێر 01:30خولەکی نیوەشەو گەریلاکان لە چەلێ دوو زرێپۆشی لە جۆری کریپیی سوپای تورکیا کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 12 سەربازی تورک کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: ڕۆژی 26ی مانگ کاتژمێر 03:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجام دا دژ بە سەربازەکای سوپای تورک لە گردی بایێی سەربە گەڤەر، لەو چالاکییەشدا دوو سەربازی تورک کوژران، سەرلەبەیانییەکەشی لە شەمزینان چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: دوێنێ لە بەدلیس گەریلاکان دژی دەستەیەکی کۆنتراگەریلا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا کۆنتراگەریلایەک کوژرا.[1]
29-09-2017