تڕی دوايتی
تەمەنی مرۆڤ کە هەڵکشا و بەره و بەساڵاچون ڕۆيشت دەبێت لە هەندێک کار خۆی لێ بەدوور بگرێت وەک ئەوەی پيرەمێردێک بيەوێت کچێکی قەيرە يان گەنجی تازە پێگەيشتو بخوازێت و تازە بەتازە ژيانی هاوسەری پێک بهێنێت بۆ جێبەجێ نەکردنی داوا و داخوازييەکەی دەوترێت ئينجا(تڕی دوايتی) واتە هيچی پێ ناکرێت و ناتوانێت به و کارە هەڵسێت و مەبەستی کچەش ئەوەيە کە چۆن شوی پێ بکات خۆ هيچی پێ نەماوە، دەوترێتيش نێرکەری پير کە کەوتە ماکەرەوە دوای لێبوونەوە پشتاوپشت دەکەوێت و هەندێجار لەوانەيە هەڵنەستێتەوە چونکە(تڕی دوايتی).
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,792 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!