گوتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەساڵی 2014ەوە بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی و هەڵکشانی #داعش# لە عێراق ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە 5.4 ملیۆن کەس.
ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای #حەویجە# لە باشووری ڕۆژئاوای شاری #کەرکووک# لەدەست داعش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی لە بەرامبەر ئاسایشی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچەیە نیگەرانن.
دوجاریک گوتیشی لەوەتەی ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی و چەکدارانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکانی #نەینەوا#، سەڵاحەدین، ژمارەیەکی زۆر لە شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای دیالە و کەرکووک 5.4 ملیۆن کەس لە عێراق ئاوارە بوون.
لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاتین حەویجە، ڕۆژی چوارشەممە 4-10-2017، هێزە ئەمنییە هاوبەشەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، سەنتەری قەزای حەویجەیان بە تەواوی لەدەست داعش کۆنتڕۆڵکردەوە، ئێستا تەنها قەزاکانی ڕاوە و قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بەدەست داعشەوە ماون.[1]
10-10-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,407 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!