$باشووری کوردستان$
- دوو تەقینەوە کە یەکێکیان خۆکوژی لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس و ئەوی تریان لەڕێی ئوتومبیلێکی بۆمڕێژکراوەوە نزیک بارەگای لقی 3ی پارتی لە #کەرکووک# ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[1]
- خۆپیشاندان دژی دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی و وزە، ئەنجامدەدرێت.[1]
- حکومەتی ئێڕاق بەشێوەیەکی فەرمی لیستێک ناوی داواکراو ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەیان کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژین و پەرلەمانتارێکی شیعەش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر ئەو داواکراوانەیان ڕادەست نەکەنەوە بە زەبری هێز لە ناو هەرێمدا دەستگیریان دەکەن.[2]
- #دەرباز محەمەد# وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لەسەر پشکی #بزوتنەوەی گۆڕان# داوا لە #مەسعود بارزانی# دەکات ئەنجامی ڕاپرسی هەڵبوەشێنێتەوە و هۆشیاری دەدات لەوەی زۆرتر دواخستنی ئەو بریارە کوردستان ڕوبەڕوی چارنوسێکی نادیار دەکات.[3]
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەشاری کەرکووک هێرشیانکردە سەر هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی شارەکە و دژەتیرۆری عێراق، بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[1]
- کۆنگرێسی ئەمریکا نەخشەڕێگەیەک بۆ ئابڵوقەدانی عەساییبی ئەهلی حەق و یەکەی نوجەبای #حەشدی شەعبی# عێراقی، ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد.[2]
- ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2018 ی پەسەندکرد، پشکی هەرێمی کوردستانیش بۆ 12.67% کەمکراوەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەرزکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە، ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە باشووری کوردستان ڕێکخرا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع