کومپانیای DNO ی نەرویجی ئاشکرای کرد، بڕی 53.71 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت، وەک شایستەی دارایی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەکەمی کێڵگەی نەوتی تاوکێ.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانوونی دووەم بڵاویکردۆتەوە، کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕایگەیاندوە لەگەڵ هاوبەشەکەی کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی، بڕی 53.71 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێم وەرگرت، وەک شایستە دارایی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی نەوت تاوکێ.
لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوش کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بڕی 54.32 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت، وەک شایستەی دارایی هەناردەی نەوتی مانگی ئەیلول.
حکومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی ئابدا لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیای دی ئێن و گەنەڵ ڕێککەوتن بۆ پاکتاوکردنی شایستە دارییەکانیان.[1]
#22-01-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,957 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!