$باشووری کوردستان$
- هێزی دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی پێنج باندی سەر بەگروپی تیرۆریستی #داعش#ی لە #کەرکووک# ڕاگەیاند.[1]
- ڕێکخراوی جەماوەری #خورماتوو# لە چوارچێوەی کەمپەینی ژیان بۆ خورماتوو لە مزگەوتەکانی هەولێر بڕی 27 ملیۆن دیناری کۆکردەوە. ئەندامێکی ڕێکخراوەکەش دەڵێت، ئەو پارەیەی لە مزگەوتەکانی هەولێر بەو پارەیە خانووە تەقێندراوەکانی دروستدەکەنەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بەرەی شەرا-وە، شەڕڤانانی #یەپەگە# و #یەپەژە# چالاکییەکی کاریگەریان دژی سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژراون، لە بەرەی #بلبلێ#شەوە شەڕێکی سەخت ڕوودەدات.[3]
- لە دەوروبەری گردی قازلقە و گوندی کەفەرسەفر-ی سەر بە شارۆچکەی #جندرێس# لە #عەفرین#، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکان لە ئارادایە. هاوکات، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکە بۆردوومان دەکەن.[4]
- لە دەوروبەری گوندی بوکێ-ی ناوچەی بلبلێ لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا 10 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.[4]
- ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە، کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 313 سەربازی سوپای تورک و چەتەی سەربە تورکیا کوژراون لە میحوەرەکانی جندرێس و شەرا و بلبل.
$دەرەوەی کوردستان$
- جێگیری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی سێ ملیار دۆلار (3.57 تریلیۆن دینار) وەک گرەنتی بانکی دەخاتە بەردەستی عێراق و جەختیش لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە.[1]
- سەرۆکوەزیرانی عێراق ئومێدەوارە سووریا دابەش نەبێت و هۆشداریشدەدات لە ئەگەری گۆڕینی سنووری وڵاتانی ناوچەکە.[2]
- بەرپرسێکی وەزارەتی دادی سوید ڕایگەیاند، داواکەی تورکیایان بۆ ڕادەستکردنەوەی #ساڵح موسلیم# پێگەیشتوە، بەڵام موسلیم وڵاتەکەی جێهێشتوە.[1]