ماوەی 2 مانگە شاری #عەفرین# لەژێر بۆردومانی داگیرکەر و چەتەکانی داعش دایە. گەلەکەمان ڕووبەڕووی قڕکردن دەکرێتەوە. ژن، منداڵ و لاو لە لایەکەوە خۆڕادەگرن و لە لایەکی دیکەوە بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان لە گوزەرانێکی سەختدان.
پێویستە ئێمه کار بکەین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلی خۆمان لە عەفرین و خاوەنداری لە گەلی خۆمان بکەین.
کورد و دۆستانیان لە ئەورووپا بە چالاکیی جیاواز خاوەندارییان لە گەل و بەرخۆدانی عەفرین کرد. پێویستە ئێمە ئەم پشتگیرییە لە ڕێی مادییەوە درێژە پێبدەین و خاوەنداری لە گەلی خۆمان بکەین و هێرشەکانی قڕکردن بشکێنین.
جارێکی دیکە بۆ گەلی خۆمان دەستنیشانی دەکەین کە ئەم کەمپینە (بەپەلە)یە و پێویستە (بەزووترین کات) پێکبهێنرێت. ئێمە خاوەنداری لە گەلەکەمان دەکەین و بەرخۆدان گەشتر دەکەین.
#18-03-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,343 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!