بسم الله الرحمن الرحيم
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَکُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَيٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ..
پەیامێک بۆ خەڵک و دەنگدەرانی کوردستان. دوای ئەوەی ڕۆژی 26ی 4ی 2018 بەدڵێکی ساف و پڕ جۆشی ئیمانی ئامادە بووین لە ئیحتیفالی بانگەشەی لیستی 175ی یەکگرتوو، لە میانی لێدوانێکمان بۆ کەناڵی سپێدە بۆ دەڕبرینی پشتیوانیمان بۆ لیستی 175 بەڵام له و ڕۆژەوە لە ڕێی فەیسبوک و چەند ماڵپەڕێکەوە شیواندنی بۆ کراوە بە ئامانجی بەکارهێنانی بۆ بانگەشەی لیستی 175 لەسەر حسابی لێدان لە شەخسی کوڕەکەم دکتۆر یوسف.
پێمان سەیر بوو کە تا ئێستا بڕوایان بە ئەندامەکانیان نییە بە تایبەت ئەندامانی دامەزرێنەری وەک ئێمە. دێن پرسیاری ئەوەمان لێئەکەن کە پاڵپشتی چ لایەنێک ئەکەین و لە میدیاکان و فەیسبوک بۆ مەرامی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن لە دژی د. یوسفی کوڕم.
من لە ئێستاوە بێبەری بونی خۆم له و حزبە ڕائەگەینم کە به و شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەندامە سەرەکییەکانی خۆیاندا دەکەن ئیتر ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە بکەن.
یوسف پەروەردەی خۆمه و خۆم پەروەردەم کردووە ئەزانم چەند پارێزکاره، تەنانەت نەزیهترە لە زۆر لەوانەی کە خۆیان بە پێشەوا ئەزانن.
کوڕی من ئەگەر بۆ پله و پۆست و پارە ئامادە بوایە بە وازهێنان لە بیروباوەڕە سیاسیەکەی, ئێستا بازاڕی ئێوە به و شێوەیە نەدەبوو هەر بۆیە متمانەی تەواوم پێیەتی و جێگای شانازی من و ئەندامانی خێزانەکەم و تەواوی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستانە.
خوایە تۆ خۆت ئاگاداری دڵی منیت، خۆت پشت و پەنای زوڵملێکراوانیت.
م. محمد صادق عبدالقادر، باوکی د. یوسف
#30-04-2018#