هەرجەندە #نەوەی نوێ# لەسەر ئاستی هەمو کوردستان دوەمە و لە هەندێک لە شوێنەکان یەکەمە و لە کەرکووک دوەمە و لە هەولیر دوەمە، بەڵام ئێمە هێشتا بەم دووەمە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕازی نین، کە دو حیزبی دەسەلات دەستکاری ئەنجام و پسولەکانیان کردوە،بە تایبەت یەکێتی لەسەر ئاستی سلێمانی و هەندێ ناوچەی تر دەسکارییەکی زۆری دەنگەکانی کردوە. بۆیە، هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو پسوڵانەی دەدرێن بە چاودێرەکان و بڵاودەکرێنەوە، دورن لە ڕاستیەوە و دو پارتی دەسەڵاتدار دەنگەکانیان زۆر زۆر کەمترە لەو ژمارەیەی بڵاویانکردووەتەوە و تەنها ئەمانە پسوڵەکەیان لە دەرەوەی سیستەمەکە و سێرڤەرەکە پرینت کردوە، بێ پشتبەستن بە داتا و زانیاری ناو سیستەمەکە و ناو سندوقەکان.
چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەکانی تری دەرەوەی (یەکێتی و پارتین)، کە بێنە پێش و پێکەوە کار بکەین لەسەر دەستکاری نەکردنی دەنگە ڕاستەقینەکانی ناو سندوقەکان و هەروەها ناو سێرڤەرەکە.
وەک وتمان، هەرچەندە ئەنجامەکەی نەوەی نوێ ڕەنگە بە لای زۆرێکەوە سەپرایز بێت، بەڵام هێشتا دڵنیاین سەد لە سەد کە ئەو ئەنجامانەی دو پارتی سەرەکی دورن لە ڕاستیەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی ڕاستەقینەین لە کۆمسیۆنەوە بە فەرمی لە بەغدادەوە بڵاوبکرێتەوە بە پست بەستن بە ژمارەی ڕاستەقینەی دەنگەکانی ناو سندوقەکە و هەروەها داتا و زانیاری ناو سێرڤەرەکە، ئەوکاتە هەڵوێستی کۆتایی خۆمان ڕادەگەیەنین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#12-05-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,213 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!