ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە 29ی ئایار\8ی جۆزەردان تا 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە باشوور و باکووری کوردستان، 15 سەرباز و کۆنترا (دژەگەریلا)یەک کوژران.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدان. له و چوارچێوەیەدا:
لە شەمزینان سەربازێک کوژرا
هێزەکانمان کاتژمێر 3 لە دژی ئه و سەربازانەی داگیرکەر کە لە دەوروبەری سەربازگەی بەزەلێی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، لە گردی شکێرە ڕەش چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەی ئه و سەربازانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15:20 لە دژی یەکینەیەکی هەمان ئۆپەراسیۆن چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تەرم و سەربازەبریندارەکانی خیان بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە گواستەوە.
لە بەزەلێ هێرش کرایە سەر یەکینەیەکی سەربازی؛ 4 سەرباز کوژران و 3 سەربازیش بریندار بوون
هێزەکانمان (یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژا ستار) کاتژمێر 17:40، لە ناوچەی بۆخازا چەتا-ی ناوچەی بەزەلێی شەمزینان هێرشیان کردە سەر یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر. لەم چالاکییەدا کە گورزی توند لە شوێنێکی حەوانەوەی یەکینەکەی دوژمن درا، 4 سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی هەرێمەکەیان کرد.
کاتژمێر 5:30، هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن دا. ژمارەی سەربازە کوژراو. بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
3 سەربازی تورکیا لە برادۆست کوژران
هێزەکانمان کاتژمێر 8:30 هێرشیان کردە سەر داگیرکەرانی گردی ئەڤدلکۆفیی هەرێمی برادۆستی دەڤەری سیدەکان لە باشووری کوردستان. لە شوێنێکی نزیکەوە گورزیان لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن دا و لە ئەنجامدا 3 سەنگەر تێکدران و 3 سەربازی دوژمن کوژران.
2 چالاکی لە دهێ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 17 لە گردی سەربازگەی شوخا-ی ناوچەی دهێی سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17 لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا، لە نزیک گوندی ئەسکی ئەرووحی دهێ چالاکییەکیان لە دژی وێستگەیەکی تۆڕی پەیوەندییەکان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا وێستگەکە ڕووخێندرا.
لە شرناخ و ئامەد 6 سەرباز و کۆنترایەک کوژران
2ی حوزەیران\12ی جۆزەردان، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە مەیدانی چەمێ خەچکێ-ی ناوچەی قلابانی شرناخ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 8:15 لە نزیک دۆڵی گۆسن لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە سەربازێکی دوژمن کوژراوە. ئۆپەراسیۆنەکە 3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان بەبێ ئەنجامی کۆتایی پێهات.
29ی ئایار\8ی جۆزەردان کاتژمێر 13، هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر کامیۆنێک کە کەلوپەلی سەربازییان بۆ سەربازگەی هەگاسۆری ناوچەی هێنێی ئامەد دەبرد. شۆفێری کامیۆنەکە لە دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانمانەوە هۆشداری پێدرا، ئازاد کرا. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. 30ی ئایار\9ی جۆزەردان ئۆپەراسیۆن بەره و مەیدانی ئاپێ مووسای لجە بەرفرەوان بوو و هەمان ڕۆژ کاتژمێر 19:30 لە دژی یەکینەیەکی دوژمن چالاکی ئەنجامدرا. لە شوێنێکی نزیکەوە گورز لە یەکینەکەی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە کۆنترا (دژەگەریلا)یەک و 2 سەرباز کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری کۆبرا بۆمبارانی هەرێمەکەی کرد و کوژراو و بریندارەکانی خۆیشی بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە گواستەوە. ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی 31ی ئایار\10ی جۆزەردان بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
31ی ئایار\10ی جۆزەردان کاتژمێر 9:30 هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی دوژمن کە لەسەر ڕێگەی نێوان ناوچەکانی لجە و هێنێی ئامەد ڕێگەی دەپشکنی، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا 3 سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، ڕێگەی نێوان لجە و هێنێ-یان داخست و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە 2ی حوزەیران بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.[1]
#04-06-2018#