بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز: کاک #مەسعود بارزانی#
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
لە 16ی ئاب، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئومێدەوارم بەردەوام بن لە خزمەتکردن.
روون و ئاشکرایە کە دوای 72 ساڵ لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ پارتی هاوشانی حزبەکانی تر لە کوردستان یەکێکە لە حزبە سەرەکییەکانی حوکمڕان لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکە لەسەر هەموومان هاوکارو پاڵپشت و پشتیوان بین تا حوکمڕانییەکی باشتر پێشکەشی هاووڵاتیانی خۆمان بکەین و بەیەکەوە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بدەین، هاوکات ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بکەم ململانێکان وەلابنێن و هەموو پێکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوەو کۆتایی بە کێشەکان بێنین و بەیەکەوەو بە پاکێجێکی نیشتمانی کار بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بکەین.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم سەرفراز و سەرکەوتوو بن.
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#16-08-2018#