بەڕێوەبەری پلاندان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 10 هەزار خوێندکار لە ساڵی خوێندنی 2017-2018 لە خوێندن دابڕاون.
خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 10 هەزار و 339 خوێندکار لە سنوری هەر 12 پەروەردەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وازیان لە خوێندن هێناوە.
وتیشی لەو ژمارەیە 7 هەزار و 66 کەسیان کوڕن و 3 هەزارو 273 یان لە ڕەگەزی کچن.
ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 453 هەزار و 325 خوێندکار هەبووە و 38 هەزار و 394 مامۆستاش هەبووە.[1]
#30-08-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 48,254 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!