کەر و ڕمبازيان نەگۆتيە
ئاژەڵی کەر لەهيچ سوپايەک بەکارنەهاتووە بۆ شۆڕەسواران و واتە ئاژەڵێکە بۆ کاری ناو کێڵگە و ناوماڵ و باروباربردن بەکارهاتووە لەبەر ئەوەی ئاژەڵێکە بەرزە نی يە وەک ئەسپ و ماين هەميش گورج وگۆڵ نی يە لە ڕێ ڕۆيشتن و غاردن و سوارسوارنێ، ڕم و ڕمبازيش کاری جەنگاوەرانە و ڕمەکانيش درێژبوون و لە بەرزی گوێدرێژ درێژترن، ئينجا بۆيە بە کەسێک دەوترێت(کەر و ڕمبازيان نەگۆتيە) کە لەئاستی کارەکەی نەبێت و ياخود نەتوانێ ئه و کارە بکات.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,843 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!