دەپ، ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (کاراکۆچان)، شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای #خارپێت#- ئەلعەزیزی باکوری کوردستانە. 102 کم لە ارپێتەوە دوورە،
نێوان دەپ و #چەولیگ#(بنگۆل) 50 کم.
سنووری دەپ لە باکوورەوە نزیک #گێخی#یە، لە ڕۆژئاواوە نزیک #مێزگرت#ە، لە باشوورەوە نیزک #قۆوانجیان#ە و لە ڕۆژهەڵاتەوە نزیک #بینگۆل#ە.
ڕووبەرەکەی 1.085 کم2، بەرزی لەڕووی دەریاوە 1.090مەترە. ئاووهەوایی دەپ هاوینان گەرم و وشکە و زستانان ساردە
ساڵی 1936 گونی ئۆخیێ بووە، لەوساڵە بەدواوە، بووە بە شارۆچکە، پێش بوونی بە شارۆچکە سەربە گێخێ بووە، ناوچەکانی ئۆخی و لەخانێ سەربە پالۆیی بووە. هەرسێ مەڵبەندەکە سەربە خارپێت بووە، دواتر ناوەکەیان بەتورکی کراوە بە کاراکۆچان.
چیا و چەمی دەپ:
چیا بەرزەکانی: لە ڕۆژهەڵاتەوە چیایی قرووجێ هەیە کە بەرزیی (2.37م). چیای قزلداوێ بەرزی (1.538م) هەیە. لە ڕۆژئاوایەوە چیایی تۆر هەیە بەرزی (1.615م)ە. چیای جەلۆ بەرزی (1.594م). چیایی دییارێ گازی (1.690م) بەرزە.
هەر لە دەپ، چەمی (پێرێ) هەیە، سەرچاوەی ئەم چەمە لە شارەدێ گێخییەوە هەڵدەقوڵێ، ئەم چەمە سنووری نێوان دەپ و قسڵە(نازمیە) و مێزگرتە، لە باشووریەوە گۆلی کەبانێ هەیە. لەسەر ئەم چەمە سێ پردی ئاسنین و سێ پردی دار دروست کراون
چەمێ ئۆخێیە لە گوندی سارجان هەڵدەقوڵێ، لەناو دەپەوە دەڕوات و لە نیزک گوندی گۆلانێ، دەڕژێتە ناو چەمی پێرێ.
ئابووری و کۆمەڵایەتی:
ئابووری دەپ لەسەر چاندن و ئاژەڵدارییە،، بۆیە بەشێک لەدانیشتوانەکەی بەرەو ئەورووپا کۆچ دەکەن بۆ کارکردن. زەوییەکەی بۆ چاندن لەبارە.