کلی لەچاوان دەڕفێنێ
کل جۆرێکە لەگل وسورمەشی پێ دەوترێت، مرۆڤ دەمێکە چاوی خۆی پێ دەڕێژێت بۆ جوانی و چارەسەری بينين، لەسەروبەندی کۆنيشدا پياو زياتر بەکاريهێناوە بەتايبەت لەکاتی بەفر بارين بۆ پارێزگاری چاو و بەهێزکردنی بينين جگە لەمانەش سودی جوانی و گەشی بەچاو دەبەخشی، به و دواييانە ژن زياتر لە ئارايشگاکانيش بەکاريهێناوە و لە پياوانی وەرگرتۆتەوە، کل لەبەر ئەوەی وەک تۆز ووردە ئەگەر بەکاريش هات ئەوا بەرجەستەکردن و کۆکردنەوەی زۆر ئاستمە چ جای ئەوەی کەسێک بتوانێت بيفڕێنێت و بيبات لە بای غارا، هەر لەبەر ئەمەيە بەکەسی زيرەک و چاپوک دەوترێت فلانە کەس(کلی لەچاوان دەڕفێنێ).
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,108 گل سئرکریائە(دێینە)