ژنیان کردە کێخوا ساڵی حەوت جاریان بزن بڕییەوە
کچ تا شوو نەکات پێی ناوترێت (ژن) وەک چۆن خراپیش بەکوڕی بێ ژن دەوترێت (پیاو) ، کۆمەڵگەی کوردی لەگەڵ ئەوەی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی یە پیاوسالاری تێیدا زاڵە هەرچەندیشە وتویەتی (ژن هەسانی مێردیە) بەڵام هەر لەهەناوی کۆمەڵگەدا جارجارە وا بیردەکاتەوە کەژن لە ڕووی بیرکردنەوە-وە بیری کورتە بۆیە زۆرجار ئیدیۆمی له و شێوەیە بەسەر زاری میللەتدا هاتووە، لە گەورەترین یەکەی نیشتەجێبونی کوردانی کرمانج و ڕەمەکی دوای دەوارنشین ئاوایی و دێ و گوندە، سەرداری گوندیش ناوی (کێخوا-ئەنجومەن-ڕیش سپی..تاد) ە، ئەم کێخوایە کاروباری گوند دەبات بەڕێوە و میواندۆستی و ڕێزگرتنی خەڵکی لایدە-غەریبە-دێوەرە-فەرمانداری میری و....تاد لە ئەستۆی کێخوا دایە بۆ نان پێدان و ڕێنوێنی و پێشوازی و ڕاییکردنی کارەکانی و ئامانجی سەفەرەکەی، ئینجا ئەگەر ئەمە بەدەست ژنان بێت ئەوا کەموکورتی تێ دەکەوێت وەک له و ئیدیۆمەی کوردان هاتووە بزن خۆی ئاژەڵێکی بێ تەنگ وتوشە (لاواز) ە تەنها لەماوەیەکی کورتی نێوان کۆتایی بەهار و سەرەتایی هاوین دوای ئەوەی مەڕ دەبڕدرێتەوە بزنەکانیش دەدرێنە بەر (جەو) و دەبڕدرێنەوە بۆ ئەوەی گەرمای هاوین (گەڕ) و گولیان نەکات و بڕستیان لێ نەبڕێت، ئەگەر لەپایز و سەرەتای زستان ببڕدرێتەوە ئەوا سەرما کلکی ڕەق دەکات و دەیکوژێت چونکە موی بزن وەک خوری مەڕ نی یە بۆ گەرمی و پاراستنی ئاژەڵەکە لە گەرما و سەرما، ئینجا ئەگەر بزن ساڵی زیاتر لە جارێک بڕدرایەوە زیان بە بزنە دەکەوێت و خاوەنەکەشی زیانمەند دەبێت، بۆیە بەتەوسەوە لە ئیدیۆمی کوردەواریدا وتراوە (ژنیان کردە کێخوا ساڵی حەوت جاریان بزن بڕییەوە) واتە ژن نەفام و نەزانە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 9,103 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!