ئاغای گوندی ڕێی بەگاوانی گوندی دەکەوێ
ئاغای گوند واتە گەورە داربەدەست و دەسەڵاتداری گوندی هەموو کاروبارەکانی گوند بە قسە و دەنگی ئەو دەنگ دەدرێت و دەڕوات بەڕێوە ئینجا هەندێک جار ئەم ئاغای ئاواییە لەخۆبایی دەبێت و هیچ بۆ دوارۆژ ناهێڵێتەوە و ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە، ڕۆژ هەیە پێویستمان بە سادەترین کاراکتەری ئاوی دەبێت کە ئەویش گاوانە، لەوانەیە ئاغا ئاغایەتییەکەی بە هەر هۆکارێکەوە بێت لەدەست بدات و پێویستی بەوە هەبێت تەنیا چێڵێک کە شیری دەمی ماڵ و منداڵی پێوە بەندە گاوان بۆی بخاتە ناو گاڕانەوە، کەواتە پایەبەرزی و لوتکە هەموو ڕۆژێک نابێتە شوێن و فەرمانگەی فەرمانەکانت بۆیە دەبێت چاوت دوارۆژ ببینێت و ئەو ئیدیۆمە لەبیر نەکەی کە دەفەرموێ (ئاغای گوندی ڕێی بەگاوانی گوندی دەکەوێ). [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,473 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!