بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا بەسەر بەرن.
یادە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و لەوانەش نەورۆز، فاکتەری کاریگەری پرۆسەی بنیاتنانی نیشتمان و نەتەوەن، بۆیە ئاواتەخوازم یادکردنەوەی ئەم بۆنە نیشتمانیانە لەو چوارچێوە کلێشەییانەی تەنیا خوێندنەوەی پەیام و پیرۆزبایی دەربچن. یادکردنەوەی بێ ناوەڕۆک، چەمکی یادە نیشتمانیەکان کەمڕەنگتر دەکات و لە ئەنجامدا ئەم بۆنە مێژوویانە بایەخی خۆیان لای جیلەکانی داهاتوو لە دەست دەدەن.
پێویستە هێما نیشتمانییەکان فاکتەری بەهێزکردنی هەستی نیشتمانپەروەری بن و هاندەرمان بن تاکو وێڕای هەموو جیاوازییەکان، لە خزمەتی نیشتماندا یەکبگرینەوە و بە یەکریزی و کۆکردنەوەی تواناکان بەرەو ئایندەیەکی پرشنگدار و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێین.
دڵسۆزی بۆ نیشتمان دەبێت لە کردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە، بۆیە لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هیوادارم هەموو لایەک کێشە و بەرژەوەندییە لاوەکییەکان بەلاوە بنێن، تاکو پێکەوە دەسکەوتەکانمان پەرە پێ بدەین و هەڵەکان ڕاست کەینەوە و خزمەتێکی شایستەی گەڵ و نیشتمانمان بکەین.
مەسرور بارزانی
#20-03-2019#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,553 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!