هاوڕێیانی هێژا،
بە هەڵوێستێکی واتاداری دەبینم کە لەسەر پێشنیازی من کۆتاییتان بە مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن هێنا. ئەمە بە هەنگاوێکی هێژا دەبینم و سوپاستان دەکەم.
هیوادارم بەتایبەتی ئه و هاوڕێیانەی لە قووڵایی ئەم پڕۆسەیەدان، لە ڕووی جەستە، مێشک و ڕوحەوە ئاگاداری خۆیان بن. لە چێوەی ئه و وانانەی لە پڕۆسەی ڕەخنەکردن و خۆڕەخنەکردندا وەرگیراون، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بەتایبەتی دەمەوێت بڵێم، ئه و هەڵوێستە کە بە دەستپێشخەریی کەسی هاتووەتە ئاراوە، نابێ وەک هەڵوێستێکی دەوڵەت دابنرێت. بڕوام بە هیوا و هەستەکانی خۆم هەیە کە ئەنجامێکی ئەرێنی لەگەڵ خۆی دێنێت. هیوادارم ئێوە لە ئێستا بەدواوە لە ڕووی جەستە، ڕوحی و زیهنیەوە لەسەر بنەمای فەلسەفەی بوونەوەری بەره و پێشەوە بچن. سڵاو و خۆشەویستیی بەردەوامی خۆمتانم بۆ دەنێرم.
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#
زیندانی ئیمڕاڵی \ بوورسا
#12-06-2019#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,269 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!