ژنە شۆڕشگێڕی کورد هاوژینی #ڕەشۆڵ#ی هونەرمەند.
ئەختەر کچی ساڵح، لە ساڵی 1929 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، هاوسەری ڕەشۆڵ عەبدوڵڵای، گۆرانیبێژی دیاری سلێمانیی بووە، منداڵیان نەبووە، یەکێک بووە لە ژنە هەڵکەوتوو خاوەن پایە و کەسایەتییە چالاکەکانی شاری سلێمانی.
ئەختەر و ڕەشۆڵی هاوسەری ناسیاو و هاوڕێی بنەماڵەی #شێخ مەحمودی حەفید# و #حەپسەخانی نەقیب# بوون، هاتوچۆیان لەنێواندا هەبووە، ئەختەر بەردەوام خولیای ئازادی و خەبات بووە لە مەیدانی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا و وەک ژنە شۆڕشگێڕێک لە خەبات دانەبڕاوە و بەردەوام بەشداریی چالاکییەکانی ئەو کاتەی کردووە.
ئەختەری ڕەشۆڵ، خوێندەواربووە و یەکێک بووە لە ژنە بەهێزەکانی شاری سلێمانی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی بووە، بەهۆی ئەوەشەوە کە هاوڕێ و دۆستی حەپسەخانی نەقیب و زەکییە بابان بووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 13,406 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!