خەنسا مەعروف
لە ڕێکەوتی 21-7-1993 لەدایکبووە. لە #هەڵەبجە#ی تازە نیشتەجێیە. دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی #کۆیە#. لە ساڵی 2017 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ماوەی دوو ساڵە لە شارۆچکەی #شارەزوور# (هەڵەبجەی تازە) وانەی ئینگلیزیی دەڵێتەوە لە پەیمانگا و شوێنە فێرکارییەکاندا بە فێرخوازانی سنوورەکە. ئەزموونێکی زۆر باشی لە فێکردندا هەیە. شارەزاییەکی زۆر باشییشی لە کۆمپیوتەر و پڕۆگرامە کۆمپیوتەرییەکاندا هەیە. لە فەهەنگی ئینگلیزی-کوردی ڕێبین دا وەک، وەرگێڕ کاریی کردووە. لە ئێستاشدا وەک وەرگێڕ کار دەکات و یەکەمین کتێبی تەواوکردووە بەناوی(بازاڕکاری)[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,585 گل سئرکریائە(دێینە)