بەداخەوەچەند ڕۆژێکە دیاردەیەکینادروست دەبینرێت کە ئاڕاستەکردنی تیشکی لێزەرە له و فڕۆکانەی کە دەگەنە ئاسمانی #سلێمانی#، کە بێگومان ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر سەلامەتی فڕۆکەوانی و هەڵوێست وەرگرتنی ئه و هێڵە ئاسمانیانەی کە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 7-10-2019 هێڵی ئاسمانی قەتەری لە ئاگاداری نامەیەکدا کە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناردووە سکاڵای ئه و دیاردەیان خستۆتەڕوو، بۆ ئه و مەبەستە ئاسایشی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکردوە لە ڕێگەی تیمەتایبەتەکانی بە هێلیکۆپتەر و مەفرەکانی تری بۆ گەڕان بەدوایی ئه و کەسانەی کە هەڵدەستن به و کارە نابەجێیانە و دەستگیرکردنیان بەپێی یاسا و لێپیچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تووشی تووندترین سزا دەبن.
#فڕۆکەخانەی سلێمانی#[1]
#08-10-2019#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,457 گل سئرکریائە(دێینە)