#وەزارەتی پێشمەرگە#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی 7 خاڵی لە بارەی کردنەوەی خولی فڕۆکەوانی بڵاودەکاتەوە و تێیدا وەڵامی ئه و پرسیارانە دەداتەوە کە لەلایەن خوازیارانەوە ئاراستەیان دەکرێت.
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەکە، ئارەزوومەندانی خوولی فڕۆکەوانی، چەند پرسیارێکی تایبەت بە خوولەکە ئاراستەی وەزارەتەکە دەکەن و سەنتەری میدیایی وەزارەتەکەش لەم 7 خاڵەی خوارەوە، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
1- خولەکە خوێندنی کۆلیژی سەربازیە و ماوەکەی نزیکەی (3) ساڵە.
2- پێداویستی و شوێنی مانەوه و مەسروفات لە ماوەی خولەکە، لەسەر ئەرکی وەزارەتی بەرگری عێراق دەبێت.
3- بەشداربوو دوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوە، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خولەکە موچەی بۆ دیاری دەکرێ و ماوەی خولەکەشی بە خزمەت بۆ ئەژمار دەکرێت.
3- بەشداربوو، دوای تەواوکردنی ئه و (3) ساڵەی خوێندن و مەشق، دەبێتە ئەفسەری فڕۆکەوانی لە هێزی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق.
4- شوێنی ناونوسین بۆ ئارەزوومەندانی سنووری پارێزگاکانی #کەرکووک# و #سلێمانی# و هەڵەبجه و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و #گەرمیان#/ سلێمانی - گەڕەکی سەرچنار – پشت هۆڵی ئۆسکار – بارەگای بنکەی تاکەکان و خۆبەخشانی وەزارەتی پێشمەرگە.
5- شوێنی ناونووسین بۆ ئارەزوومەندانی سنووری هەردوو پارێزگای #هەولێر#و #دهۆک# / هەولێر – سەر ڕێگای گشتی هەولێر- پیرمام (مەسیف) – لەناو کۆمەڵگای دەروازەی هەولێر.
6- ماوەی ناونوسین تا ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتووە، کە دەکاتە ڕێکەوتی 14/11/2019.
7- سەبارەت بە دەستپێکی خولەکە، (ئەگەر گۆڕانکاری لە کاتەکەیدا نەکرێ)، ئەوا دەکەوێتە سەرەتای مانگی 1ی ساڵی 2020.[1]
#06-11-2019#