لە #11-11-1944# لە گوندی #قەرەغان#ی شارۆچکەی #جەلەولا# لەدایکبووە. تا پۆلی یەکەمی پیشەیی خوێندووە. لە بنەماڵەیەکی نیشمانپەرەوەدا لەدایکبووە و گەورە بووە. باوکی ئەندامی #پارتی هیوا# بووە، دواتر ئەندامی پارتی بووە، مامۆستا مەلا حەکیم کە هاوکات ئەندامی پارتی هیوا و هاوڕێی باوکی بووە، ناوی ناوە سەرکەوت. دوای شۆڕشی 14-07-1958 پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە. ساڵی 1963 بووە بە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە ناوی نهێنی (باز) کار و چالاکی کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول دا بەشداری کردووە لە سوپای ڕزگاریدا، کە ئەو کات #سامی عەبدولڕەحمان# بەرپرسی ئەو سوپایە بووە. سەرەتا کۆمەک و خواردنی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کردووە. ساڵی 1969 لە ئەنجامی هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانی سوپای ئێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و بۆردومان کردن و شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و هاووڵاتی سڤیل، توانیویەتی بە ڕەشاشەکەی بەرەنگاری فڕۆکەکان ببێتەوە، لە ئەنجامدا یەک لە فڕۆکەکان دەپێکێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆ ناو ڕەزەکانی گوندی #سەرگەڵوو#. لە پاداشتی ئەم کارەیدا، شەهید #فاخر مێرگەسووری# خەڵاتی دەکات و دواتر لەلایەن #مستەفا بارزانی#شەوە خەڵات دەکرێت.
لە #07-10-2010# بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,365 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!